سەرەتا دەربارە

دەربارە

لەلایەن ecibs_sdkk3987_admin

ڕێکخراوی پاراستن و چاککردنی وزە لە سێکتەری بیناسازیدا: ڕێکخراوێکی ناحکومیە، بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ستراتیژی، هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو دەدات بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە لە بواری نوێژەنکردنەوە یان دروستکردنی تەلاری نوێدا.

ئامانجی ڕێکخراو:

  • کەمکردنەوەی وزەی بەکارهاتوو لە ژینگەی ناوەوەی بیناکاندا.
  • چۆنییەتی پاراستنی وزە و بە فیرۆنەدانی لە سێکتەری بیناکاندا.
  • دابینکردنی ژییانێکی تەندروست لە ژینگەی ناوەوەی بیناکاندا بە کەمکردنەوەی ڕێژەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن .
  • سوودوەرگرتن لە وزەپاکەکان و بەکارهێنانییان لە سیستمی گەرمکردن و ساردکردنی بیناکاندا.
    چۆنییەتی گەیشتن بە ئامانجەکان:
    گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕێکخراو چەند تەوەرێک لە خۆ دەگرێت:
  • هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی ئەو کەرەستە بیناسازییانەی کە گونجاوو لەبارن بۆ کەش وهەواو ژینگەی ناوچەکە، وە بەکارهێنانی کەرەستەی نەگەیەنەر بۆ ڕووپۆشی بیناکان (building envelope) بە بەمەبەستی دابڕێنی بیناکان لە ژینگەی دەوروبەر لە ڕووی ساردی و گەرمی و دەنگەدەنگەوە لەلایەک و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەی پێویست بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ ژینگەی ناوەوە (indoor environment) ی بیناکاندا لەلایەکی ترەوە.
  • داهێنان لە بواری نەخشەسازیدا، بەشێوەیەک نەخشەکان گونجاوو لەباربن لەگەڵ کەش وهەواو ژینگەی ناوچەکەیا، تا بتوانرێ لەم ڕێگەیەوە سەرەڕای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە، ژیانێکی گونجاو وتەندروست لە ژینگەی ناوەوەی بیناکاندا دەستەبەر بکرێت.
  • چاککردنی ژینگەی دروستکراو بەبەکارهێنانی بەرنامەی کۆمپیوتەری وەک ئامێرێکی یاریدەدەر بۆزانینی پێشوەختی بری وزەی پێویست و ئاستی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن وئاسودەیی گەرمەکی لە ژینگەی ناوخۆی بیناکاندا. هەروەها بریاردانی پێشوەخت لەسەر چۆنییەتی کەمکردنەوە وچاککردنی وزەی بەکارهاتوو شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرگی دەرەوەی بیناکاندا کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە کەمکردنەوەی وزەی بەکارهاتوو وە دابینکردنی ژییانێکی تەندروست لە ژینگەی بیناکاندا.
  • هەوڵدان بۆ هۆشییارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لە چۆنییەتی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە وئاشناکردنی بە سودەکانی بەکارهێنانی وزە نوێیەکان و وزە پاکەکان لە ڕێگەی ڕێکخستن وئەنجامدانی سیمیناروبەشداری پێکردنی خەڵکانی پسپۆڕ لەم بوارەدا لە دەرەوە وناوەوەی هەرێم. هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی هەموو ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانەی لە ئێستادا لە ووڵاتانی پێشکە وتوودا بەکار ئەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی وزەی بەکارهاتوو بەرهەمهێنانی وزەی پاک بەلەبەرچاوگرتنی کەش وهەواو ژینگەی ناوچەکە.
  • بڕیاردان لەسەر کۆمەڵە چارەسەرێک کە بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ حکومەتدا بکرێتە پرۆسەیەک لەگەڵ مەرج و پێداویستیەکانی تەلارسازییدا ڕێکبخرێت وکار بۆ ئەوە بکرێت لەماوەی درێژخایەندا ژێرخانی وزە بونییات بنرێت بۆ نەوەکانی داهاتوو.
Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?